​ ​ گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 419‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ هەینی ١٤-٢- ٢٠٢٠ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو... 

 

ئاس:

ئیسکۆ جارێکی تر لە دایک دەبێتەوە
زیدان لە کامپ نۆو میستایاو جامی سوپەر و دێڕبی پشتی پێبەستووە
یاریزانەکەی هێڵی ناوەند لە کۆتا ٥ هەفتە ٤ یاری سەرەکی بووە لە لالیگا
 ئەو یاریزانە ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە لە مانگی شەشەوە یاری بۆ نەکردووە

مۆراتا هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدریدەو دژی ڤالنسیا بەشداری دەکات
رۆدریگۆ لە دەرەوەی لیستەکە دەبێت لە یاریگای میستایاا
یانەی ریاڵ سۆسیداد ٢-١ لە یانەی میرانێس دەباتەوە
یاری گەڕانەوە لە ئەندۆڤا یەکلایی دەکاتەوە  کێ دەگاتە یاری کۆتایی



مارکا:

ئەمە خیتافی شێتە
یانەی خیتافی  لەگەڵ بۆردالاس و مۆلینا کۆدەبێتەوە لەسەر شێوازی تیمەکە
لە جامی شا سۆسیداد دوای ئەوەی ١-١ لەگەڵ میراندێس یەکسانبوون، ٢-١ یاریەکە دەباتەوەو هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە لە یاری گەڕانەوە
مەدرید سەرنج لە لاوتارۆ مارتینێز دەدات
ئەرجەنتینیەکە چەند گرێبەستێکی بۆ هاتووە
 هەروەها یانەکە گرێبەستیشی بۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی رین، کامافینگا ئامادەکردووە

سپۆرت:

گرێبەستەکە لە مەترسیدایە
بەهۆی راپۆرتی سەرەتایی لالیگاوە تا ئێستا نازانرێت کە چارەسەرەکەی عوسمان دیمبلی ٦ مانگە وەک یانەکە رایگەیاندووە
پێشتر توشی هەمان پێکان بوو لە قاچی راستیدا بەڵام ٣ مانگ ونیو دوورکەوتەوە
بەرشەلۆنە ئەمڕۆ هەموو راپۆرتەکانی ئەو یاریزانە پێشکەش دەکات

لە باسکەی جامی شا یانەی ڤالنسیا لە بەرشەلۆنە دەباتەوە بە ئەنجامی ٨٢ بە ٧٨ و لە جامەکە دووریدەخاتەوە

 


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

لاوتارۆ مارتینێز لە مانگی شەشدا
ئامانجی راستی بەرشەلۆنە ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینیەیە
یانەکە پێویستی بە کۆبوونەوەی ناوخۆیی هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی زستانە ئەنجام بدات

لە هاویندا یانەکە گفتووگۆکان لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دەستپێدەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەرجەنتینیەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی رەسمی بونی نیە

ریاڵ سۆسیداد ٢-١ لە میراندێس دەباتەوەو یاری گەڕانەوە یەکلاکەرەوەیە

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure