ریاڵ مەدرید ئامانجەکەی بەرشەلۆنە دەبات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 376‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی،لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وهێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ لە ژمارەی رۆژی هەینیدا بڵاویکردووەتەوە،ئەویاریزانە  یەکێکە لە بژاردە راستییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینەو لە ئێستادا کار بۆ گواستنەوەی دەکات، سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەش لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەکات گرێبەستی لەگەڵ بکات.
یانەی شاهانە دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بشکێنێت کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیەو نەچێتە ململانێی هیچ یانەیەکەی ترەوە بۆ گواستنەوەی بە تایبەت یانەی بەرشەلۆنە کە ماوەیەکی زۆرە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure