بەهۆی رۆناڵدۆوە فێرگسۆن رۆنی لە ژورەکەی دەکاتە دەرەوە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 519‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

واین رۆنی هێرشبەری بەتوانای ئینگلیزی و یانەی مانچستەریونایتد، نهێنیەک ئاشکرا دەکات کاتێک یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد بووەو لەگەڵ رۆناڵدۆ وتیڤێز یاری کردووە.

رۆنی دەڵێت"دوای ئەوەی مانچستەریونایتد کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کارلۆس تیڤێزی ئەرجەنتینی فرۆشت، لەگەڵ هەموو رێزمدا فیل جۆنز و سمۆلینگی بۆ ریزەکانی گواستەوە، منیش چومە نوسینگەکەی  سێر ئەلێکس فێرگسۆن و  پێم وت ئێوە چی دەکەن؟ کێ دەهێنن لە شوێنی کریستیانۆ و تیڤێز.

رۆنی دەڵێت" لە وەڵامدا فێرگسۆن بەمنی وت، ئەمە هیچ بازارگانی نیەو دەرگاکەی لە من داخست.

 

دەشڵێت" من یاریم بۆ تۆمارکردنی گۆڵ نەدەکرد، یارم بۆ چێژوەرگرتن کردوە، هەندێک جار گۆڵێک و دوو گۆڵم دەکرد،بەڵام کە دەهاتمە دەرەوە رازی نەبووم،د دەمویست چێژ لە یاری وەربگرم و بە دڵخۆشییەوە یاریگا جێبهێڵم و هەموو کات دەمویست بەشداری یارییەکان بکەم.

رۆناڵدۆ ساڵی ٢٠٠٩ بە بڕی ٩٣ ملیۆن یۆرۆ مانچستەریونایتدی بەرەو ریاڵ مەدرید جێهێشت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure