بەڤیدیۆ:رۆناڵدۆ لە خولەکی ٩١ ئاهەنگی لە ئەیسی میلان تێکدا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 480‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئەیسی میلان، لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کردو لە ئەنجامدا هەردو یانە یاریەکەیان بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان تەواو کرد.

لە گێمی یەکەم، دوای چەند هەوڵدانێکی هەردو یانە ، لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم  یانەی ئەیسی میلان دەستپێشخەری کردو توانی لە لایەن یاریزانی کرواتی،  ریبیچ گۆڵی پێشکەوتن بکات.


دواتر میلان بە ١٠ یاریزانەوە یاری دەکردو تیۆ هێرناندێز کارتی سووری لە خولەکی ٧١ وەرگرت، یۆڤانتۆس لە هەوڵەکانی بەردەوام بوو بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی یاریەکە، رۆناڵدۆ لە خولەکی ٩٠ لێدانێکی سزای درووستکردو لە خولەکی ٩١ سەرکەوتووانە گۆڵی یەکسانبوونەوەی پێکردەوەو یاریەکەی ١-١ تەواو کردو نەیهێشت جارێکی تر بدۆڕێن.

یاری گەڕانەوە لە ٤-٣- ٢٠٢٠ لە یاریگای یۆڤانتۆس ئەنجام دەدرێت و هەر یانەیەکیان بیانەوێت بگەن بە یاری کۆتایی دەبێت بردنەوە تۆماربکەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure