ڤاڵڤێردی چی دەڵێت لەسەر چوونی لە بەرشەلۆنە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1464‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە بەیاننامەیەکدا راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی، کە دوای دوورخستنەوەی بڵاویدەکاتەوە، پەیامێک ئاڕاستەی هەموان لە بەرشەلۆنە دەکات و سوپاسیان دەکات.


ڤاڵڤێردی دەڵێت" سەردەمی راهێنەرایەتی من کۆتایی هات لە بەرشەلۆنە،دوو وەرز و نیوی چڕمان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەستپێکرد، لەوساتەوە بە کاتی خۆشدا تێپەڕین بە بردنەوەی نازناوەکان، بەڵام کاتی قورسیش هەبوو پێش هەموو شتێک.

وتیشی" دەمەوێت سوپاسی سەرۆکی یانەکە و ئیدارەی یانەکە بکەم بۆ ئەو دەرفەتەی کە بە منیان دا، کە لەو ماوەیەدا متمانەیان بە من دا، دەمەوێت سوپاسی هەموان بکەم کە پشتگیری منیان کردووەو لەگەڵم بوون لە ماوەی ئەم کاتەداو لەگەڵمدابوون لە شاری وەرزشی یانەکەو سەفەرەکاندا، سوپاسی هەموو یاریزانەکان دەکەم، بۆ ئەو کارە جدییانەی  ئەنجامیانداو ٤ نازناومان بردەوە،تەمەنا دەکەم راهێنەری نوێ کیکی سیتین سەرکەوتوو بێت و باوەشێک بۆ هەموان و بەرشەلۆنەو کەتەلۆنیا بە زیندووی بمێنێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure