نەیمار ئارەزوو دەكات بەشداری ئۆلۆمپیاد لەگەڵ برازیل بكات

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 224‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

نەیماری ئەستێرەی برازیل و یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند كە ئارەزوو دەكات بەشدار بێت لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی ٢٠٢٠ی داهاتوو ، ئەگەر  هەڵبژاردەی برازیل سەركەوێت بۆ كۆتاییەكانی .

نەیمار پاش یەكسانی یانەكەی لەگەڵ مۆناكۆ  لە خولی فرەنسیدا ٣-٣ رایگەیاند " ئەگەر یارییەكی باشترمان پێشكەش كرد ئەوە سێ خاڵ بەدەستدێنین ،پاریس خاوەن پێكهاتەیەكە  لە باشترین یاریزانانی جیهان ، ئێمە خاوەن چانسین  بە بوونی ئەو یاریزانانە "
هەروەها وتی " دەمەوێت بەردەوامبم  لە یارییكردن بە شێوەی 4/4/3   لەگەڵ پاریس ، ئەگەر پێكەوە هەوڵماندا ئەوە ئەگەری هەیە بیبەینەوە "

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردنی  لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی  لە ئۆڵۆمپیادی داهاتوو نەیمار وتی " بێگومان رازی دەبم  لە بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیەكە ئەگەر برازیل سەركەوێت ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure