لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان خۆی بۆ قۆناغی بە یاساییبوون ئامادەدەکات و لەگەڵ حکومەت کۆدەبێتەوە

ناوخۆیی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 32‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

دوای دوو مانگ دابڕان و کۆنەبوونەوە، ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی ٣ ـی دیسێمبەر ، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان لە بارەگەی خۆی لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بڕیاری نوێ ده‌ركرا.

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندن كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند.

لەم کۆبوونەوە جگە لە تاوتوێکردنی ئەو سەردانانەی کە بەم دواییە لیژنەکە بۆ لای پارێزگای هەولێر و بەرپرسانی حکومی و وەرزشی عێراق و کوردستان ئەنجامیدا، هەر لەم کۆبوونەوەیە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەرکرا:

١.پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ داڕشتن و نووسینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك رێسا و رێنمایی و ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی کوردستان و سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راپه‌راندنی كاره‌ یاسایی و كارگێرێیه‌كانی ئۆلۆمپی.

٢.ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتی 22 ی 12ی 2019 له‌شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی و په‌سه‌ندكردنی كاره‌ كارگێری و داراییه‌كانی ئۆلۆمپی بۆ ساڵی 2019 و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی داهاتوو
٣. پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشەکانی‌ بەشێک لە یه‌كێتی وه‌رزشیییەکان کە لە ماوەی رابردوو روویداوه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پێشنیاری پێویست بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure