بەوێنە: لەخولی پلەیەكدا یانەی ئاشتی بردنەوە تۆمار ناکات و سەیدسادق یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا
ناوخۆیی ::
7 رۆژ پێش ئێستا :: 152 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد
یارییەكانی خولی پلەیەكی كوردستان درێژەی هەیەو یانەی ئاشتی لەیاریگای خۆی
نەیتوانی بردنەوە بەدەست بێنێتو سەیدسادق لەیاریگای خۆی یەكەم بردنەوە تۆمار دەكات.
لەیەكێك لەیاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان یانەی ئاشتی
لەیاریگای خۆی میوانداری هەڵەبجەی شەهیدی كردو لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
گێمی یەكەم یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینراو بەچەند هێرشێكی مەترسیدار دەستی
بەیاری كرد، بەڵام كەمئەزموونیو پەلەكردنی یاریزانانی رێگربوو لەسەرجەم هێرشەكان.
لەبەرامبەریشدا یانەی هەڵەبجە پشتی بەهێرشی پێچەوانە دەبەست، بەڵام هەردوو
یانە نەیانتوانی تۆری گۆڵی یەكتری بهەژێنن.
گێمی دووەم بەپێچەوانەوە بەچەند هێرشێكی ترسناكی یاریزانانی هەڵەبجە دەستی پێكرد،
بەڵام گۆڵپارێزی ئاشتی رێگربوو لەسەرجەم هێرشەكان.
یانەی ئاشتی سەرەڕای ئەوەی كۆنتڕۆڵی یاریەكەی كردبوو بەهەمان سینارۆی گێمی یەكەم
كەمئەزموونی یاریزانەكانی بەتایبەتی هێڵی هێرشبردنی رێگربوو لەسەرجەم هێرشەكانیان.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەبێ گۆڵو كۆتایی هاتو هەردوو یانە بەخاڵێك رازیبوون.
یانەی سەیدسادقیش لەیاریگای خۆی دوای دۆراندنەكەی هەفتەی یەكەمی بەرامبەر هەڵەبجەی
شەهید میوانداری رزگاری كردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوەو یەکەم سێ
خاڵ بەدەست بهێنێت.
دوای 90 خولەك یاریكردن كە لەزۆربەی كاتی یاریەكەدا یانەی خاوەن یاریگا باشتر
دەبینران هەر ئەوەش بووە هۆی بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگ بۆ یانەی سەیدسادق.
لەكۆتاییشدا بەو تاكە گۆڵە بەسودی یانەی خاوەن یاریگا كۆتای هات.
ئەنجامی یاریەكانیتری ئەمڕۆی خولەكە:
ئاڵتون كۆپری 0-3 چەمچەماڵ
شەقڵاوە 0-0 ئاسۆ
كۆیە 0-0 خاك
ئاكرێ 0-0 خانەقین