حەوت ژمارەی گرنگ و گەورە ماوە میسی بیشکێنێت

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4514‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ڕۆناڵدۆ

دواڕۆژ سپۆرت

 

پاش ئەوەی شەوی رابردوو میسی توانی ژمارەی تۆپەکانی بۆ ٦ تۆپ بەرزبکاتەوەو ببێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا ئەو هەمووە تۆپە زێڕینە بباتەوە، ئەو  یاریزانە حەوت ژمارەی گەورەو گرنگ ماوە تا لە داهاتوودا بیشکێنێت کە ئەمانەن...

1- خینتۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید  توانیویەتی ٦ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە میسی ٤ نازناوی بردووەتەوە
2-خینتۆ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدری توانیویەتی ١٢ نازناوی لالیگا بباتەوەو میسی ١٠ نازناوی بردووەتەوە
3-زۆرترین گۆڵ لە یەک یانە، میسی ٦١٤ گۆڵی کردووەو پێلی ٦٤٣ گۆڵی هەیە
4-میسی ٣٤ نازناوی بردووەتەوەو دانی ئەلڤێس ٣٩ نازناوی هەیە
5-میسی ٧٠١ یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە چاڤی ٧٦٧ یاری کردووە
6-میسی ١١٤ گۆڵی لەخولی یانە پاڵەوانەکان کردووە ، رۆناڵدۆ ١٢٧ گۆڵی تا ئیستا هەیە
7-میسی ١٤٠ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان کردووە، کاسیاس ١٨١ یاری کردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure