سانتی مینا دەچێتە بەردەم دادگا

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 284‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

سانتی مینا هێرشبەری یانەی سەتاڤیگۆی ئیسپانی دەچێتە بەردەم دادگا بە هۆی بوونی سكاڵا دەربارەی تێوەگلانی لە دەستدرێژكردنی سیكسی .

 رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ دووپاتی كردەوە كە كەیسەكە ساڵی 2017 دەستی پێكردووە  بە هۆی تیوگلانی سانتی مینا و یاریزان گۆلدار لە دەستدرێژی كردنە سەر خانمێكی گەنج  لە شاری ئەلمیریا.

بە پێی هەمان رۆژنامە بێت دادوەر گەیشتووەتە بەڵگەی گرنگ بۆ ئامادەبوونی یاریزانەكان لە بەردەم دادگادا .

رووداوەكە لەو كاتە روویداوە كاتێک خانمەكە لە ئۆتۆبێلدا بووە بە هاوڕێیەتی گۆلدار سانتی مینا هەوڵیداوە  پەیوەندی سێكسی  لەگەڵ ئەنجام بدات ، ئەمەش خانمەكە ڕەتی كردەوە و هەردوو یاریزان دەستگیر كراون ، بەڵام ئازاد كران بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەو كاتدا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure