لەسەر ئامادەنەبوونی ئاگاتان لە میسییە چی بە رۆناڵدۆ وت

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 16485‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە کاتی وەرگرتنی تۆپی زێڕینی  ٢٠١٩ و بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا، میسی پەیامێکی کورتی بەهۆی ئامادەنەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالییەوە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە ئاڕاستەی ئەو یاریزانە کردو رایگەیاند" لەبەر ئەوە نیە خەڵاتەکەی نەبردەوە  ئامادە نەبوو.

 

میسی لەکاتی تێپەڕینی بە ڕێڕەوی راگەیاندنەکان وتی" رۆناڵدۆ ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوو، چونکە لەبەر ئەوە نیە خەڵاتەکەی نەبردووەتەوە.

 

وتیشی" ئەو ئەمڕۆ لێرە نەبوو، چونکە نەیتوانی بێت بۆ ئێرە، لێکدانەوەی دیکە بۆ نەهاتنی ئەو ناکەین و ئەمڕۆ چێژمان لە ئاهەنگێکی گەورە وەرگرت.

دواتر وتی"  من دەمەوێت کۆپا ئەمریکاو خولی یانە پاڵەوانەکان ببەمەوە لە جیاتی تۆپی زێڕین.

رۆناڵدۆ دوای ئەوەی بۆی یەکلایی بووەوە تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ بۆ ئەو یاریزانە نابێت، بڕیاریدا ئامادەی ئاهەنگەکەی پاریس نەبێت و ئەمڕۆ لە شاری میلانۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیای لە وەرزی رابردوو پێدرا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure