دواڕۆژ سپۆرت
لە ئاهەنگێکدا لە شاری پاریسی فرەنسا، گۆڤاری فرانس فتبۆڵ براوەی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩ی دیاری کردو تێیدا میسی بە باشترین دیاری کرد.
دوای بردنەوەی تۆپی زێڕینی شەشەم، میسی لە بەردەم ئامادەبوان قسەی بکردو وتی" سوپاسی ئەوانە
دەکەم کە دەنگیان بە من داوە، سوپاسی هاوڕێکانم دەکەم لە یانەکەو لە هەڵبژاردەکەم،
من پێش ١٠ ساڵ یەکەم تۆپی زێڕینم لە پاریس وەرگرت لەگەڵ سێ برای خۆم، ئەمڕۆش لە
پاریس ئەو خەڵاتەم وەرگرتەوە، لە ساتێکی تایبەتدا لە ژیانی کەسی خۆم، من هەرگیز لە
خەونەکەم ناوەستم و بەردەوام دەبم لە بەرەپێشەوە
چوون تا گەشە بکەم و باشتر ببم.
وتیشی" ئەمە
ساتێکی باوەڕپێنەکراوە، پێش ١٠ ساڵ بەدەستم هێناو ئیستا لە هەمان شوێن بەدەستم هێنایەوە، هەرچەندە هێشتا چەند ساڵێکی
تر لە پێشمەوەیە، کاتی وازهێنانیش نزیک دەبێتەوەو کاتێکی زەحمەتە، هەموو شتەکان بە
خێرایی دەگۆڕێن، من دەمەوێت بەردەوامبم و چێژ وەربگرم، لە تۆپی پێ لەگەڵ
خێزانەکەم.
لە کۆتایدا وتی" خەڵاتە تاکیە کەسییەکان بە نسبەت منەوە
دووەمە، ئەوەی گرنگە بەدەستهێنانی ئامانجەکەمانە بە کۆمەڵ، من
شانازی دەکەم لەکتێبی مێژووی یانەکەمدام،
یاریم لەگەڵ یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان کردووە ئەوەش گرنگە بە نسبەت منەوە.