دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد
یانەی نەورۆز بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی تێیكەوتووە كە تا ئێستا خاوەنی یەك بردنەوەیە لە خولی نایابی کوردستان، راهێنەرێكی گۆڵپارێزو یاریزانێكی هێڵی ناوەندی بۆ ێكهاتەكەی گواستەوە.
دوای دەست لەكاركێشانەوەی هەریەك لەپرسیار عەبدولرەزاقی راهێنەرو جێگر عەبدوڵڵای سەرپەرشتیارو مەریوان محەمەدی راهێنەری گۆڵپارێز دەستەی كارگێڕی یانەكە هەریەك لەتاریق بەهادین راهێنەری گۆڵپارێزو وڵات عەبدولڕەحمان یاریزانی هێڵی ناوەند هێنایە ریزەکانی.
یونس سلێمان راهێنەری یانەی نەورۆز ئەوەی خستەڕوو:" لەڕاستیدا تیپەكەمان لەبارودۆخێكی باشدانیە بەتایبەتی لەڕووی دەروونیەوە ئێمەش هەوڵ دەدەن سەرەتا هەوڵی باشتر كردنی یاریزانەكانم دەدەین بۆ دەربازبوون لەوبارە دەروونیەو دواتر بیر لەوە دەكەینەوە كە لەیاریەكاندا سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنین بۆ ئەوەی لەناوچەی سوری ریزبەندی دووركەوینەوە.
وتیشی:" هێنانی راهێنەرو گۆڵپارێزو یاریزانێكی هێڵی ناوەند بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێكهاتەكەمانە بۆ یاریەكانی قۆناغی یەكەمی خولی كوردستان، بەڵام بۆ قۆناغی دووەم بەدڵنیاییەوە یاریزانیتر دەهێنین بۆ پێكهاتەكەمان بۆ ئەو شوێنانەی پێویستمانە.
دوای بەرێوەچوونی شەش هەفتە لەخولەكە یانەی نەورۆز پێنج یاری ئەنجامداوەو خاوەنی یەك بردنەوەو دوو یەكسان بوونو دوو دۆڕاندنەو خۆی لەپلەی 10ریزبەندی دەبینێتەوە.