لێدوانی زیدان پێش یاری ئیبار

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1158‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی ئیبار لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.

زیدان سەرەتا لە کۆنگرەکە  لەسەر مباپی قسەی کردو رایگەیاند" ئەوەی من وتوومە دەربارەی مباپی یاریزانەکە خۆی وتوویەتی و من شتی وام نەوتووە، ،من ئەوەم وتووە ئەو یاریزانە خەونی ئەوەیە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات، ئەوە قسەی ئەوەو قسەی من نیەو جارێکی تر دووبارەی دەکەمەوە.

دواتر لەسەر یاریزانەکانی وتی" مارسێلۆ پێکانەکەی مەترسیدار نیە، بەیڵ  وجەیمس ئامادە نین  بۆ یاری سبەی چونکە ئەوان راهێنانی بە کۆمەڵیان نەکردووە، دوورکەوتنەوەی ئەو دوو یاریزانە هۆکاری هونەری نیەو بەوهۆی پێکانەوەیە،ئەوان لەگەڵ ئێمە راهێنانی بە کۆمەڵیان نەکردووە.

دواتر ستایشی رۆدریگۆو ڤاڵڤێردی کردو رایگەیاند" من سەرسام نابم بە توانای ئەو دوو یاریزانە کە پێشکەشی دەکەن، من ٢٥ یاریزانم هەیە بەیڵ بێت یان رۆدریگۆ، هەموو یارییەک دەبێت کۆمەڵێک یاریزانی شیاو  بۆ یاریەکە دیاری بکرێت، دەبێت  گرنگی بە یاریزانی لاوی هاوشێوەی ڤینسیۆس و رۆدریگۆ بدرێت .

لە کۆتایدا لەسەر یاریگای ئیبۆرای ئیبار وتی" ئێمە ئامادەین و نامەیەکیش بۆ یاریزانەکان دەنێرم کە یاریگایەکی جیاوازە، لەگەڵ تیپێکی جیاواز کە لە یاریگادا بە شێوەیەکی باش یاری دەکەن


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure