باشترین یاریزانی جەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکان دیاری کرا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 508‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژسپۆرت

پاش تەواوبوونی یارییەکانی جەولەی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی رەسمی خۆیەوە ناوی چوار یاریزانی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ یانەکەیان بۆ بردنەوە کاریگەری باشیان هەبووەو  یاریزانەکانیش بریتین بووون لەناڤاسی گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان و رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدو ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند و مین سۆنی یاریزانی یانەی تۆتنهام.

پاش ٢٤ کاتژمێر لە دەنگی هاندەران ناوی باشترین بڵاوکرایەوەو رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترینی هەفتە دیاری کراوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure