بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی لە گواستنەوەی زستانە دا

جیهان :: 10/10/2019‌ :: 2855‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی چڕكردووەتەوە، تا دەستبەرداری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئیڤان راکیتچی کرواتی و ببێت و یانەکە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو ئەو کارە بکات.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، راکیتچ لە گواستنەوەکانی زستانە بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە ئامادەیی بۆ فرۆشتنی دەربڕیووەو لە یارییەکانی ئەم وەرزەش نەیتوانیووە هەموو یارییەکان پێچەوانەی وەرزی رابردوو بە سەرەکی یاری پێ بکات.

راکیتچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی رابردوو بەرشەلۆنە هەوڵی فرۆشتنی دا، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە یانەکەی جێبهێڵێت و بڕیاری مانەوەی دا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure