گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 741‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠-١٠- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو....

ئاس:

ئیریکسن لە مانگی یەکدا
یانەی ریاڵ مەدرید نیشانی دەدات بۆ زیدان ئەگەر پێویستی بەو یاریزانە هەیە تا لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستی لەگەڵ بکەین
تەمەنی ٢٧ ساڵەو یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی دانیمارکە
گرێبەستەکەی لە مانگی شەشی ٢٠٢٠کۆتایی دێت
ریگیلۆن" من کاری زەحمەت دەکەم بۆ زیدان
میسی: لە وەرزەکانی ٢٠١٣- ٢٠١٤ بیرم لەوە دەکردەوە ئیسپانیا جێبهێڵم
دیمبلی دوو یاری راگیراو بەشداری کلاسیکۆ ناکات
ئەندرێس گیمینۆی یەکەم پیشەگەری تێنسی ئیسپانی کۆچی دوایی کرد


مارکا:

ئیریکسن لە پەنجەرەی مانگی یەکدا
یانەی ریاڵ مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە گرێبەست پێشکەش بە دانیمارکیەکەی تۆتنهام دەکات
 یاریزانەکە گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوەو لە ٢٠٢٠ لە مانگی شەش کۆتایی دێت
یانەکە پارێزگاری لە پابەندبوونی بە گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات و نایەوێت مەسەلەی هاوشێوەی کیپا دووبارە ببێتەوە کە چووە چێڵسی

میسی : لە ئیسپانیا هەستم بە خراپی کردووەو ویستوومە ئەو وڵاتە بەهۆی سزای باجەوە جێبهێڵم

ئەنسۆ فاتی بۆ مۆندیالی خوار تەمەنی ١٧ ساڵانەی برازیل بانگ نەکرا

دیمبلی سزا دراو بۆ دوو یاری راگیرا

 


سپۆرت:

میسی بیرۆکەی وازهێنانە ئێستا
میسی" گریزمان بە سەرکەوتن کارەکەی لە بەرشەلۆنە بە کۆتا دەهێنێت و ئەو یاریزانێکی زیرەکەو توانای باشی هەیە
میسی"وازهێنان لە گرێبەستی نەیمار لە داهاتوودا، من ترسابووم لە هاوینی رابردوو پێریز ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی ریاڵ مەدرید دەگوازێتەوە

ئێستا راکیتچ دەرگای بۆ کراوەتەوە تا یانەکە جێبهێڵێت

گریزمان بۆ دوو یاری رادەگیرێت و لە کلاسیکۆ یاری ناکات

ئەنسۆ فاتی بەشداری جامی جیهانی خوار ١٧ ساڵان ناکات

ماشین کارەکانی لە یانەی ئیسپانیۆل دەستپێکرد

کۆچی دوای ئەفسانەی تێنس، ئەندرێ گیمینۆ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کە توانی رۆڵاند گارۆسی ١٩٧٢ بباتەوە



مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

میسی هەموو کات
ئەفسانەکە رایدەگەیەنێت یەکەم داهاتووی بەرشەلۆنەیە
میسی" بیرۆکەی من ئەوەیە لێرە وازبهێنم لە پێناو یانەکەم و خێزانەکەم
لە کلاسیکۆ دیمبلی یاری ناکات و فاتی بەڵێ یاری دەکات

ئانسۆ فاتی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ١٧ ساڵان بانگ نەکراو ئامادەیە بۆ کلاسیکۆ

ئیریکسن بژاردەی گواستنەوەکانی زستانەیە لە یانەی ریاڵ مەدرید

ماشین دەستی بە کارەکانی لە یانەی ئیسپانیۆل کرد

ئەفسانەی تێنس گیمینۆ کۆچی دوایی کرد


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure