وێنە: دوو برا ئاست بەرزەکەی ئارارات روویان لە یانەی هەڵگری نازناو کرد

ناوخۆیی :: 11/09/2019‌ :: 134‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

دوای بڕیاری کشانەوەی یانەی وەرزشی ئارارات لەسەرجەم چالاکییە وەرزشییەکاندا تا دێت یاریزانەکانی تیپی تۆپی پێی ئەم یانەیە پەرتەوازە دەبن و بەشێکیان بە ناچاری روو لە یانەکانی دیکەی خولی نایابی کوردستان دەکەن.

هەردوو برا ئاست بەرزەکەی کوردستان (عەلی عەزیز) و (جێگر عەزیز) بە بۆندێکی یەک ساڵی، لە یانەی ئاراراتەوە روویان کردە یانەی پێشمەرگەی هەولێری هەڵگری نازناوی خولی نایابی کوردستان.
(عەلی عەزیز) کە دووجار وەک باشترین یاریزانی کوردستان دەستنیشانکراوە لە هێڵی هێرشبەری یاری دەکات و براکەشی (جێگر عەزیز) لە وەرزی پارساڵی خولی نایابی کوردستان رۆڵی کاریگەری هەبوو لە مسۆگەرکردنی پلەی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بۆ یانەی ئارارات.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ١١ ـی ئەیلول، لە بارەگەی خۆی لە هاوینەهەواری پیرمام بە ئامادەبوونی (نیهاد عادل) جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر گرێبەست بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ هەردوو یاریزان واژۆکرا و بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان عەلی و جێگر پارێزگاری لە درێسی پێشمەرگەکان دەکەن.
هەردوو برا زیاتر لە ١٠ ساڵ بوو لە ریزەکانی یانەی ئارارات بەردەوام بوون و بە هیچ شێوەیەک ئامادەنەبوون یاری بۆ یانەیەکی دیکە بکەن بەڵام کاتێک ئیدارەی ئەم یانەیە بڕیاری سڕکردنی سەرجەم چالاکییەکانی دا، ئەم دوو  یاریزانە و بە دەیان یاریزانی دیکەی ئەم یانەیە بە ناچاری پەیوەندییان بە یانەکانی دیکەوە کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure