کچە ئێرانیەکە خۆی سووتاند و بەرشەلۆنە لەسەری هاتە دەنگ

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2421‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کچە هاندەرێکی ئێرانی بە ناوی" سەحەر  خودایاری لە بەردەم دادگایەکی وڵاتی ئێران ئاگر لە جەستەی بەردەدات و دوای مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە ، گیان لە دەست دەدات.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، ئەم کچە هاندەرە دوای ئەوەی دادگا سزای ٦ مانگ زیدانیکردنی بەسەردا  سەپاندووە، خۆی سوتاندووە.

ئەم کچە هاندەرە بە رەنگی شینی درێسی ئیستقلای تارانەوە  هاوڵیداوە بە درێسی پیاوانەوە ئامادەی یاریگای ئازادی ببێت و بینەری یارییەکی تۆپی پێی ئەو یانەیە بێت، بەڵام پۆلیسی تاران ئەو کچە دەستگیر دەکەن و ئەویش داوای ئازادی دەکات و  دوای ئەوەی دادگای دەکرێت سزای ٦ مانگ زیدانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت و دوای سزاکەش بڕیار دەدات خۆی بسوتێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئێران رێگە نادەن هاندەرانی کچ بینەری یارییەکانی وڵاتەکەیان ببن و فیفاش چەند جارێک داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە رێگە بە چوونی هاندەرانی کچ بدات بەڵام تا ئێستا داواکەیان جێبەجێ نەکردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure