لە تۆكیۆی 2020 تاقیكردنەوەی بەفری دەستكرد بۆ فێنككردنەوەی هاندەران بەکاردەهێنرێت

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 163‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


 رێكخەرانی یارییە ئۆڵۆمپییە هاوینەكان لە تۆكیۆو لە هاوینی 2020 بە نیازن تاقیكردنەوەی بارینی بەفری دەستكرد  بەسەر  هاندەران بەکار بهێنن ئەمەش لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی  پلەكانی گەرما  .

ئەمە لە كاتێكدایە پلە گەرمای هاوین لە تۆكیۆی ژاپۆن 35 پلەی سەدییە لەگەڵ بوونی شێ  بە رادەی 80% ئەمەش  تێكەڵەیەكی مەترسیدارە ، رێكخەرانی یارییە ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپیەكان چەند رێگایەكی  نوێ وێنا دەكەن بۆ خۆ لادان لە پێكانی وەرزشكاران و هاندەران .
وتەبێژی رێكخەرانی پاڵەوانیتیەكە  لە لێدوانێكیدا بۆ ( فرانس پرێس ) ئەوەی شیكردەوە كە لە 13ی ئەم مانگە و لە میانەی پێشبڕكێیەكی تاقیكردنەوەدا بۆ سەوڵ لێدان بەفری دەستكرد دەبارێنن لە سەر شوێنی هاندەران بە تایبەتی ئەوانەی رووبەڕووی تیشكی بەهێزی هەتاو دەبنەوە ، چونكە سەقفی گۆڕەپانەکە تەنها نیوەی شوێنی هاندەران دادەپۆشێت "
یەكەمین جارە ئەم ئامێرە لە رووداوێكی وەرزشی بەكار دەهێنرێت ، پێشتر لە ئاهەنگەكانی  میوزیك لەشوێنی یاریگای مناڵان لە هاویندا بەكار هاتووە .

لە درێژەی قسەكانیدا وتەبێژەکە دەڵێت " هەموو بیرۆكەیەكی بە سوود  تاقیدەكەینەوە ، لەگەڵ رەچاوكردنی مەترسییە ژینەگەییەكان "


 بەرزی پلەی گەرما لە تۆكیو یەكێكە لە و سەرقاڵیە سەرەكیانەی کە رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆیە كە لەگەڵ یارییەكانی پارائۆڵۆمپی درێژ دەبێتەوە لە کۆتایی تەمموز و سەرەتای ئەیلول ،ئەو ماوەیەی كە زۆر گەرمە .
لە میانەی تاقیكردنەوەكان وەرزشكاران دانیان نا بە بێزارییان بە دەست گەرماوە و هەندێكیان تووشی تەنگەنەفەسی و گرفتی تەندروستی بوونەوە.

پیشتر چەند سیستەمێک تاقیكرانەوە بەڵام بە ئەنجامی زۆری ناهاوسەنگ ، پزیشكەكان بڕیاریاندا بە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەر لە ترسی روودانی حاڵەتی گیان لە دەستدان ، رێكخەران ناچاربون وێستگەی  بوژاندنەوە خێوەتگەی فێنکكراو دابنێن، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە هێمن كردنەوەی دروونی هاندەران.
 

 لە مانگی رابروود و لە  پاڵەوانێتیەكی  سەوڵ لێدان رێگەدرا بە وەرزشكاران بە  داكەندنی چاكەتی فریاگوزاری بە هۆی پلەی بەرزی گەرماوە ، لە لایەكی ترەوە ركابەرێكی فرەنسی  لە پاڵەوانێتیەكی یارییە سیانیەكان لە هەمان مانگدا تووشی لێدانی بەهێزی تیشکی  خۆر هاتبوو .
پێشتر ژاپۆن  میوانداری ئۆڵۆمپیادی 1964 كردبوو ئەوکات لە مانگی تشرینی یەكەمدا ساز كرا،ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە پلە بەرزەكانی گەرما.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure