پێش یاری بەرشەلۆنە یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید بووە راهێنەری ڤالنسیا

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1277‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەمڕۆ یانەی ڤالنسیای ئیسپانی "مارسلینۆی لە پۆستی  مەشق و راهێنانی یانەکەی پێش یاری بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە بە سێ رۆژ دوورخستەوە.

راهێنەرە ٥٤ ساڵەکە، توانی لە وەرزی رابردوو نازناوی جامی شا بۆ یانەکەی بباتەوەو سەرکەوتنیشی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا.

شەمشەمەکوێرەکان لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا ئەمڕۆ رایانگەیاندووە ئەو راهێنەرە لە ئەمرۆوە لە یانەکە لە پۆستەکەی لابراوەو سوپاسیشیان کردووە کە لە ماوەی رابردوو پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی وەرگرتووە.

هەر ئەمڕۆ یانەی ڤالنسیا بە خێرایی ئەلبێرت سیلادسی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید  وبەرشەلۆنەیان لە شوێنەکەی دانا.

سیلادس سەرەتای یاریکردنی لە یانەی بەرشەلۆنە بووەو  لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٩ بۆ ئەو یانە کەتەلۆنیە یاری کردووەو ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یاری کردووەو لە ٥٦ یاری تەنها یەک گۆڵی تۆمارکردووە.


 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure