ئەبراهام : قورسە ببینم دایكم دەگری

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 265‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ سپۆرت
تامی ئەبراهام  ئەستیرەی لاوی یانەی چیڵسی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە كە دایكی زۆر گرایەوە ، پاش ئەوەی رووبەرووی دروشمی ڕەگەز پەرستی بووەوە لە لایەن هەندێک هاندەرەوە.
ئەو هێرشبەرە لاوە رووبەرووی هێرشی ڕەگەزپەرستی بووە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان پاش لە دەستدانی لێدانێكی سزا لە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ لە سوپەری ئەوروپیدا .

ئەو یاریزانە تەمەن21 ساڵە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (سی ،ئێن ،ئێن ، سپۆرت ) وتی " لە بیرمە كاتێک قسەم لەگەڵ دایكم دەكرد ، زۆر دەگریا ، شتێكی باش نیە كورەكەت ببینیت كە رووبەرووی خراپە دەبێتەوە "
هەروەها وتی "سەبارەت بە من ،  بەو جۆر هەڵسوكەوتانە كاریگەر نابم ،چركەساتێكی قورس بوو كە ببینم دایكم دەگرێت "
 وتیشی " پاڵپشتێكی تەواوم لە لایەن فرانك لامپاردەوە لیێدەكرێت ، ئەو لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵم بۆ زانینی دۆخەكەم "
ئەبراهام چوار گۆڵی لەگەڵ بلوز لە سەرجەم پاڵەوانتیەكان تا ئێستا تۆماركردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure