بەڤیدیۆ:پۆرتوگال بە سوپەر هاتریکێکی رۆناڵدۆ بردنەوەی بەدەستهێنا

جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1760‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بردنەوەیەکی گەورەی بە لێهاتووی ئەستێرەکەی رۆناڵدۆ بەدەستهێناو توانی ٥-١ شکست بە هەڵبژاردەی لیتوانیا بهێنێت.

 

هەردو هەڵبژاردە لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم لە جەولەی پێنجەم رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا پۆرتوگال یاریەکەی ٥-١ بردەوە، هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەکرد.

گۆڵەکان رۆناڵدۆ توانی چوار گۆڵ لە خولەکەکانی ٧ و ٦٢ و ٦٥  و ٧٦ بکات و تاکە گۆڵەکەی تر کارڤالهۆ لە خولەکی ٩٢ تۆماری کرد.

پۆرتوگال بە ٨ خاڵ لە پلەی دووەمی گروپەکەی دێت لە دوای هەڵبژاردەی ئۆکرانیای یەکەمەوە کە ١٣ خاڵی هەیە، بەڵام پۆرتوگال یاریەک کەمتری ئەنجامداوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure