لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەی عێراق بۆ ریزبەندی سێیەم پاشەكشێ دەكات

ناوخۆیی :: 10/09/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

هەڵبژاردەی  عێراق  بۆ ریزبەندی سێیەمی گرووپی سێیەم لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە  مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023  دێتە دواوەو پاشەکەشە دەکات بۆ ریزبەندی سێیەم ئەمەش پاش ئەوەی هەڵبژاردەی بەحرەین و ئیران لە یارییەكەكانی ئەمرۆیاندا  براوەبوون.
هەڵبژاردەی بەحرەین بردنەوەیەكی قورسی دەستبەركرد ،لەسەر هەڵبژاردەی كەمبۆدیای میوانداری ، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیران  لە هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگی بردەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر .

بەم ئەنجامەنەش هەڵبژاردەی بەحرەین بە 4خاڵ لوتكەی گرووپەكەی دەستبەر كرد و هەڵبژاردەی ئێران بە پلەی دووەم هات بە كۆی سێ خاڵ و هەڵبژاردەی عێراق لە ریزبەندی سێیەەمدایە بە یەك خاڵ .
هەڵبژاردەی عێراق لە گەڕی دووەمدا چاوەڕوان بوو، تەنها یەک یاری دژی بەحرەین ئەنجام داوەو ١-١ یەکسانبوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure