دواڕۆژ سپۆرت
میسی ئەستێرەی
یانەی بەرشەلۆنە، فشارەکانی لەسەر بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەی زیاد دەکات و داوای لێ
دەکات کۆتایی بەگواستنەوەی نەیمار بهێنێت.
لە ماوەی رابردوو
نەیمار داوای لە میسی کردبوو، ئیدارەی بەرشەلۆنە بەگەڕانەوەی رازی بکات و میسیش
چەند جارێک داوای لە یانەکەی کرد نەیمار بگەڕێننەوە.
بەرنامی چرینگیتۆی
ئیسپانی ئەمرۆ بڵاویکردەوە،دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی هەردو یانەی پاریس
سانجێرمان و بەرشەلۆنە لە شاری پاریس، میسی جارێکی تر فشاری لە بارتۆمیۆی سەرۆکی کردوە
و داواوی لێکردووە کۆتایی بە گواستنەوەی گرێبەستی نەیمار بهێنێت.
یانەی پاریس
سانجێرمان لە ئێستادا بۆ دەستبەردابوون لەوئەستێرەیە داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو دوو
یاریزان لە بەرشەلۆنە دەکات و تا ئێستاش هەردوو یانە رێکنەکەوتوون.