بەفەرمی یاریزانێکی پێشووی ئینتەرمیلان پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەکات

ناوخۆیی :: 14/08/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تونس و ئێستای یانەی سەفاقسی تونسی (تیجانی بلعید) بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد.


هەرچەندە راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر تاکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ هەواڵێکی نەدرکاندووە، بەڵام تۆڕی هەواڵی (عێراقییە نیوز) ئەم هەواڵەی لە زاری بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە تونسییەکە پشتڕاست کردۆتەوە کەوا بلعید ئەم وەرزە لە خولی نایابی عێراق، پارێزگاری لە درێسی یانەکەی قەڵا و منارە دەکات.

تیجانی بلعید ئێستا تەمەنی ٣٢ ساڵە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و پێشووتر یاری بۆ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کردووە.

هاوکات یاری بۆ یانەکانی سلاڤیا براگی چیک و سەفاقسی تونسی کردووە و بە پیاوی لێدانە راستەوخۆکان ناوبانگی دەرکردووە و خاوەن ئەزموونێکی زۆری یاریکردنە لە ئاستی پیشەگەری.

هاوكات یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ پیشەگەرێکی غانی واژۆدەکات کە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات ئەویش (بێرنارد مۆریسۆ) ـەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure