بەرەسمی ریاڵ مەدرید چونی یاریزانێكی تری راگەیاند

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3430‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدرید  کەمێک پێش ئێستا بەرەسمی  چوونی گۆڵپارێزی سێیەمی"لۆنین"ی بۆ یانەی ریاڵ ڤەلەد وەلید راگەیاند.

یانەکە بڵاویکردووەتەوە،گرێبەستەکە بۆ تەنها ساڵێک دەبێت وبە خواستنەو ئەو گۆڵپارێزە لە هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

چونی ئەم گۆڵپارێزە لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریدا ناڤاس بهێڵێتەوەو ئێستا لەگەڵ کۆرتوا گۆڵپارێزی یەکەم و دووەمی یانەکە دەبن.

لۆنین لە ١٩-٦- ٢٠١٨ لەیانەی زوریا لۆهانسکەوە بە بڕی ٨.٥  یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردو گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٥ ساڵ واژۆ کردو وەرزی رابردووش ئەو گۆڵپارێزە یانەی ریاڵ مەدریدی بە خواستن بەرەو یانەی لیگانێس جێهێشت.

ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە دەستبەرداری هەریەکە لە لۆرێنتی و کۆڤاسیچ و تیۆ هێڕناندیز و رائول دی تۆماس و بۆرخا مایۆڕاڵ و سیبایۆس بووە دەیەوێت سێ یاریزانی تریش بفرۆشێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure