رۆناڵدۆ جیاوازی لە نێوان خۆی و میسی دەکات

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1254‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە نوێترین لێدوانیدا، جارێکی تر کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، باسی میسی دەکات و جیاوازی لە نێوان خۆی و ئەو یاریزانە دەکات.

رۆناڵدۆ دەڵێت" میسی یاریزانێکی نایابە، من تەنها ئەو وەکو یاریزانێک نابینمەوە کە کێبڕکێی تۆپی زێڕین لەگەڵ من دەکات، ئەو هەموو کات لە لوتکە بووە، ساڵ بە ساڵ هاوشێوەی من.

دەشڵێت" جیاوازی نێوان من و ئەو ئەوەیە، من  لە یانەیەکی تری جیاوازەوە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپام بردووەتەوەو ٦ جاریش لەسەر یەک گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان بووم و کەم یاریزانیش توانیویانە ٥ جامی لەسەر یەک ببەنەوە.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure