بەڤیدیۆ:تونس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

جیهان :: 11/07/2019‌ :: 369‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ی میسر، هەڵبژاردەی تونس بردنەوەیەکی ئاسانی دژی مەدەغەشقەر بەدەستهێناو توانی بە سێ گۆڵی خاوێن یاریەکەی لێ بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.

سێ گۆڵەکەی تونس یاریزانان"فرجانی ساسی و یوسف مساکنی  و نعیم سلیتی تۆماریان کرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی تونس رووبەڕووی هەڵبژاردەی سەنیگال دەبێتەوە.

دوو یاریەکەی قۆناغی پێش کۆتایی بەمشێوەیە:
یەکشەممە: ١٤-٧- ٢٠١٩
سەنیگال- تونس  ٧:٠٠

نەیجیریا- جەزائیر ١٠:٠٠


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure