ئەو سزایە بزانە کە پاریس سانجێرمان بەسەر نەیمار دەیسەپێنێت

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1817‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت



بەهۆی ئامادەنەبوون لە راهێنانەکانی یانەی پاریس سانجێرمان لە کاتی خۆیدا، ئیدارەی ئەو یانەیە سزای نەیمار دەدات و لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا رایگەیاندووە نەیمار لە کاتی خۆی بەشداری لە راهێنانەکان نەکردووەو دەبێت سزا بدرێت.


رۆژنامەی مارکای ئیسپانی جۆری سزاکەی نەیمار لە لایەن یانەکەیەوە ئاشکرا دەکات و بڵاویکردووەتەوە، ئەو یانەیە تەنها سزای ماددی ئەو یاریزانە دەدات.


بە پێی زانیارییەکانی مارکا، سزاکەی نەیمار لە لایەن یانەکەیەوە لە ٣٧٥ هەزار یۆرۆ تێپەڕ ناکات و پێشتر هەریەک لە یاریزانان"ئۆریر و رابیۆت و کاڤانی و ڤیراتی لە یاساکانی یانەکە لایانداوەو هەمان سزا دراون.

نەیمار لە ئێستادا لە وڵاتی بەرازیل پشووەکانی بەسەر دەبات و بڕیاریداوە تا ١٥ی تەمووز نەگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی یانە فرەنسییەکە.


نەیمار بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی پاریس سانجێرمان نەپۆشێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو لە ئێستاشدا ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت کارەکانی گواستنەوەی دەستپێبکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure