گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2440‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢-٦- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو....

سپۆرت:

توڕەیی لە دی لێگت
یانەی بەرشەلۆنە ماندووە لە چاوەڕوانی ، ئەمەش دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی دی لێگت کە وتبووی  کاتی چوونم دواخستووە
یاریزانەکە بەردەوامە لە گفتووگۆکان لەگەڵ یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس
چەند هەفتەیەکە یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەوە نەکردووە
 یانەی بەرشەلۆنە پلان بۆ ئەوە دادەنێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی  جواو پیدرۆی یاریزانی یانەی فلامینگۆ بکات.
جامی جیهانی ئافرەتان: ئەڵمانیا دژی ئیسپانیا
ئیسپانیا بە شوێنی گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەگەڕێت

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

تەنها بەرشەلۆنە
 لە پێشینەی کارەکانی گریزمانی فەرەنسی پەیوەندیکردنە بە یانەی بەرشەلۆنەو لە ١-٧وە دەستپێدەکات.
 دەیەوێت بچێتە یانەیەکی  لوتکەوەو بژاردەی پاریس لە خۆی دووردەخاتەوە
من نائارام نیم و  تەمەنا دەکەم بە زووترین کات  داهاتووم یەکلایی بکەمەوە
ئەمە قسەی گریزمانە دوای یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە ئەندۆرا
 هازارد سەرسامە بە میسی، من نامەوێت بە ئەوم بەراورد بکەن

مارکا:

زیدان گرەو لەسەر ڤینسیۆس دەکات
بەرازیلیەکە بەشێکی گرنگ دەبێت لە تیپەکەی زیزۆ لە وەرزی داهاتوو
ئەو لە لای راستی یاریگا لە وەرزی داهاتوو یاری دەکات، ئەمەش بۆ بواردانی زیاترە بە هازارد
ئەمڕۆ یۆڤیچ دەناسێنرێت و سبەی ئیدن هازارد
لە جامی جیهانی کچانی ئیسپانیا بەرەنگاری ئەڵمانیایان لە پێشە

ئاس:

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە هەموو هێزیەوە  بۆ جواو فلیکس دەچێت
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە ساڵانە ٦ ملیۆن یۆرۆ بە جواو فلیکسی پۆرتوگالی بدات
ئاتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستێک بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە پێشکەشی یانەی بەنفیکا دەکات لەگەڵ ٢٠ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان
گرنگی و ئەستەم: هەڵبژاردەی کچانی ئیسپانیا  ئەمرۆ لە جامی جیهانی رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبنەوە
یاریگای بێرنابیۆ ئەمرۆ پیشوازی لە هێرشبەری نوێ" یۆڤیچ دەکات
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا چاوەڕوانی لویس ئینریکی دەکات تا مانگی ٩ی داهاتوو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure