کۆڤاسیچ پەیوەندی بە پێرێزەوە دەکات

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 1465‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید کە لە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزیی کرد، نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت درێژە بە یاریکردن لە یانە لەندەنیەکە بدات.

رادیۆ کادێنا سێر بڵاویکردۆتەوە، کۆڤاسیچ پەیوەندی بە پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو  پێی راگەیاندووە دەیەوێت لە یانەی چێڵسی بمێنیتەوەو نەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.


سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە ، دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید داوای ٥٠ ملیۆن یۆرۆی  بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە لە یانەی چێڵسی کرد، ئیدارەی ئەو یانەیە نایەوێت بەو بڕە پارەیە ئەو یاریزانە بکڕن و ئامادە نین زیاتر لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بە کۆڤاسیچ بدەن.


هەروەها بێجگە لە یانەی چێڵسی،کۆنتی راهێنەری نوێی یانەی ئینتەرمیلان، گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و دەیەویت بۆ ریزەکانی ئینتەرمیلانی بگوازێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure