هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرازیل پێش دەستپێکی کۆپا ئەمریکا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2125‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێش سێ رۆژ لە دەستپێکی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، کە وا بڕیارە یارییەکانی لە وڵاتی بەرازیل لە ١٥ی ئەم مانگە دەستپێبکات، هەڵبژاردەی بەرازیل گورزێکی کوشندەو کاریگەری پێدەگات و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی، ئارسری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی لە دەست دەدات.

ئارسر لە یاری دۆستانەی بەرامبەر بە هندۆڕاس کاتێک یاریەکە ٧-٠ بە سودی سیلیساو کۆتایی هات، توشی پێکان هات و نەیتوانی درێژە بە یاریەکە بدات.

رۆژنامەی سپۆرت نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەی ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوەو رایگەیاندووە،ئارسر ناتوانێت ئامادەی یاری رۆژی هەینی بەرازیل لە دەستپێکی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بە بۆلیڤیا ببێت.

 سپۆرت نوسیویەتی" بەهۆی بونی ئازار لە ئەژنۆی راستیدا، ئەو یاریزانە بەرامبەر بە بۆلیڤیا یاری ناکات و تا ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی بە دیاریکراوی  رانەگەیاندووە.

بەرازیل لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لە گروپی یەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بۆلیڤیاو ڤەنزوێلا یاری دەکات وپێشتریش بەهۆی پێکانەوە نەیماری لە دەستدابوو.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure