جارێکی تر گریزمان لەسەر داهاتووی قسە دەکاتەوە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1027‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

جارێکی تر ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، قسە لەسەر داهاتووی خۆی دەکات و تا ئێستا وێستگەی داهاتووی خۆی نازانێت.

لە دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بە ئەندۆرا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، گریزمان لێدوانی بۆ میدیاکان داو وتی:" نازانم لە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا یاری دەکەم یان نا، ئەوەش نازانم کە لە ١-٧، کاتی یەکلاییکردنەوەی داهاتووی  من بێت،هیوادارم لە زووترین کاتدا وێستگەی داهاتووم یەکلایی ببێتەوە، من دەمەوێت بە زووی بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن و یاری بکەمەوەو چێژی لێوەربگرم.

ئەم قسانەی گریزمان لە کاتێکدایە، ئەو یاریزانە بڕیاری چونی لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید داوەو بە قسەی رۆژنامەکانیش لە ئێستادا نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure