ڤاڵڤێردی داهاتووی راکیتچی یەکلایی کردەوە

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 790‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، داهاتووی راکیتچی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەی یەکلایی دەکاتەوەو  رێگە نادات یانەکەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، ڤاڵڤێردی بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو راکیتچ بمێنێتەوەو ئەو یاریزانە لە لایەن هیچ کەسێکەوە دەستی لێنادرێت.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ڤاڵڤێردی لەوانەیە لەم هەفتەیە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی کۆببێتەوە لە پێناو پلان و  گرێبەستەکان بۆ وەرزی داهاتوو، یەکەم بڕیاریشی  رێگریکردنە لە چونی راکیتچی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی باس لەوە دەکەن،یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت،بەڵام راهێنەر رێگری لە چونی ئەو یاریزانە دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure