بەڤیدیۆ:ئەڵمانیاو فەرەنسا بە ئەنجامی گەورە براوەبوون و ئیتاڵیا بەردەوامە لە ئاستە بەرزەکەی

جیهان :: 11/06/2019‌ :: 481‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیاو ئەڵمانیاو فەرەنساو بەلجیکا بردنەوەی گەورەیان بەدەستهێنا.

لە یەکەم یاریدا لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی ٨-٠ لە هەڵبژاردەی ئەستۆنیا  بباتەوەو بردنەوەیەکی گەورە بەدەست بهێنێت و  خاڵەکانی بۆ ٩ خاڵ بەرزبکاتەوەو پلەی دووەمی داگیر بکات.


هەشت گۆڵەکەی ئەڵمانیا یاریزانان"رۆیس دوو گۆڵ و گنابری دوو گۆڵ و کۆرتێزکاو سانی و وێرنر و  گۆندۆگان تۆماریان کرد.


لە یارییەکی تری ئەم گروپە، هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکوور توانی بە گۆڵێکی خاوێن لە هەڵبژاردەی بیلاڕوسیا بباتەوەو بە ١٢ خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی گروپەکەی بکات.

لە یارییەکی ترداو لە رکابەرییەکانی گروپی دەیەم، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە زەحمەت توانی ٢-١ لە هەڵبژاردەی بۆسنەو هێرسک بباتەوەو چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت.
هەردوو گۆڵی ئیتاڵیا، ئینسینی و ڤیراتی تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی بۆسنە  دزیکۆ تۆماری کرد.
لە یاریەکی تردا لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم ، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئەندۆراو لەئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-٠ لێ بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی گروپەکەی.


چوار گۆڵەکەش"مباپی و بن یەدرو تاوڤین و  زوما تۆماریان کرد.
لەم گروپە، هەڵبژاردەی تورکیای پێشەنگ، ٢-١ بە هەڵبژاردەی ئەیسلەندا دۆڕاو پلەی یەکەمی بۆ فەرەنسا بە جیاوازی گۆڵ لە دەستدا.

لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی بەلجیکا توانی ٣-٠ لەسکۆتلەندا بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگ بکات.
سێ گۆڵەکەش' لۆکاکۆ دوو گۆڵ و دی برۆین گۆڵەکەی تری کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure