یانەی پاریس سانجێرمان ریاڵ مەدرید بێدەنگ دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2179‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ریاڵ مەدرید بێدەنگ دەکات و گرێبەستی ئەستێرە لاوەکەی' مباپی فەرەنسی نوێ دەکاتەوە.
رادیۆی مۆنتیکارلۆی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، پاریس سانجێرمان گفتووگۆکانی لەگەڵ مباپی دەستپێکردووەو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەو نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەشی بۆ یەک ملیار یۆرۆ بەرزدەکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە ،یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو یاریزانە بپارێزێت و هەروەها لەگەڵ گریزمان لە هێڵی پێشەوەی یانەکە لە وەرزی داهاتوو پشتیان پێببەستێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی مباپی دا و ئامادەبوو لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure