بەڤیدیۆ:لازیۆ بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

جیهان :: 16/05/2019‌ :: 391‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەردو یانەی لازیۆو ئاتڵەنتا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا  یانەی لازیۆ توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوەو  نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
لازیۆی پایتەخت توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی یاریزانان" ساڤیچ و خواکین کۆرییا بباتەوە ، کە هەردوو گۆڵەکە لە خولەکەکانی ٨٢ و ٩٠ تۆمارکران.
لە ساڵی ٢٠١٣وە یەکەمجارە یانەی لازیۆ نازناوی جامی ئیتاڵیا دەباتەوەو حەوتەم جاریشە لە مێژوویدا.
یانەی یۆڤانتۆس تا ئێستا ١٣ جار بووەتە پاڵەوانی جامەکەو زۆرترینی بردۆتەوەو رۆماش بە ٩ نازناو دووەمە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure