زیدان بە تەواوی براهیم دیازی ئاگادارکردەوە

جیهان :: 16/05/2019‌ :: 2519‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی براهیم دیازی لە مانەوە دڵنیاکردەوەو پێی راگەیاندووە  وەرزی داهاتوو پشتت پێ دەبەستم.

 

دوای ئەوەی میدیاکانی ئیسپانیا لیستێکی یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدیان بڵاوکردەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵن و گومانی ئەوەش هەبوو براهیم دیاز یەکێک بێت لەو یاریزانانە.

 

بەڵام رۆژنامەی مارکا نوێترین هەواڵ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو راهێنەرە فەرەنسیە لە ڤاڵدیبیباسی شوێنی مەشقەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆبۆتەوەو دڵنیایی کردۆتەوە کە لە ئێستاو لە وەرزی داهاتوو پشت بە تواناکانت دەبەستم.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا، کۆبوونەوەکە بە نهێنی کراوەو هاوڕێ نزیکەکانی ئەو یاریزانە زۆر لەداهاتووی ئەو یاریزانە نازانن، بەڵام زیدان بەو یاریزانەی وتووە کە پشتت پێ دەبەستم.

لە کۆتایدا مارکا نوسیویەتی" ئەمە رای زیدانە لەسەر مانەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە لە %١٠٠ دەمێنێتەوە، چونکە دەبێت رای یانەکەش وەربگیرێت و یانەکە وای دەبینێت  ئەگەر ئەو یاریزانە بە خواستن بە یانەیەکی تر بدات بە خراپی نازانێت ، چونکە ئەو زیاتر پێش دەکەوێت و زیاتریش بەشداری لە یارییەکان دەکات.

 

براهیم دیاز بۆ ماوەی ٦ ساڵ و تا ساڵی ٢٠٢٥ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو نرخی هێنانیشی لە یانەی مانچستەرسیتیەوە ١٥ ملیۆن یۆرۆیەو یانەکە ٢،٥ ملیۆن یۆرۆشی وەکو موچەی ساڵانە پێدەدات.


ئیبراهیم دیاز تەمەنی ١٩ ساڵەو بەرەگەز مەغریبییەو لە ناوەندی هێرشبردن یاری دەکات و دەیەوێت یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات و چەند جارێک رەتیکردۆتەوە یاری بۆ وڵاتی مەغڕیب بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure