بەرشەلۆنە گرێبەستی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیی ئەنجام دەدات

جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2886‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنە چاوی بڕیوەتە پۆل پۆگبای ئامانجەکەی یانەی ریاڵ مەدرید و رۆژنامەکانی ئیسپانیاش دەڵێن ئەو یانەیە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە تەرخان کردووە.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاس کە ئەمرۆ چوارشەممە لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە،پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد، لە لیستی ئەو یاریزانانە کە زیدان دەیەوێت، بەڵام ئێستا بەرشەلۆنەش بووە بە کڕیاری و پلان بۆ ئەوە دادەنێت بە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و لەم هاوینەدا تواناکانی ئەو یاریزانە تەمەن ٢٦ ساڵە بەدەست بهێنێت.
هۆکاری گواستنەوەی پۆگبا لە لایەن بەرشەلۆنەوە دەستبەرداربوونی یانە کەتەلۆنیەکەیە لە راکیتچ و دەیەوێت لە ئێستاوە شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.

یانەی مانچستەریونایتد ئەم وەرزە نەیتوانی سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست بهێنێت و پلەی شەشەمی خولی ئینگلتەرای وەرگرتووەو ئەوەش وا دەکات پۆگبا بیر لە چوون بکاتەوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure