سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید لەسەر چونی گریزمان هاتە دەنگ

جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1631‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی" ئینریکی سیریزۆ، لەسەر چونی هێرشبەری یانەکەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی  هاتە دەنگ و نیگەرانی خۆی نیشاندا.

 

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە گریزمان بەرەسمی رایگەیاند" لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵم، ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکەوە پەیوەستکراوە، کە نزیکترینیان بەرشەلۆنەیەو دوای ئەویش پاریس  سانجێرمانە.

سیریزۆ دەڵێت:"من لە هەموان زیاتر توڕەترم، هەست بە بێهیواییەکی گەورە دەکەم،ئەو داهاتووی پڕۆژەکانی ئێمە بوو، شایەنی چەندین نازناوی نایاب بوو، هەموو کەس بە شێوەیەکی جیا بیر دەکاتەوە،رای من وایە باشترە بچێتە شوێنێکی تر.

دەشڵێت:" ئێمە رێزی بڕیارەکەی ئەو دەگرین، بەڵام هەست بە دڵتەنگی دەکەین لە ژیان، ئیتر ئەمە ژیانەو  هیوادارم سەرکەوتوو بێت ، بەڵام یاریزانی دیکەمان دەبێت.

لە کۆتایدا لەسەر ناوی یانەی داهاتووی گریزمان دەڵێت:" من هیچ بیرێکم دەربارەی ئەوە نیە، بەدڵنیاییەوە ئەو بۆ ئەو شوێنە دەڕوات کە دەیەوێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure