کاتی ماڵئاواییکردنی ناڤاس ئاشکرا بوو

جیهان :: 15/05/2019‌ :: 558‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

پێگەی ABC |ی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆتا یاری خۆیدا  لەگەل یانەی ریاڵ مەدرید، ناڤاس ماڵئاوایی لە هاندەران دەکات.


رۆژی یەکشەممە لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ بیتس دەکات و  یاریەکەش لە کاتژمێر ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت گۆڵپارێزە کۆستاریکیەکە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانە شاهانەییەکەی بکات.


بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە ناڤاس دەیەوێت دژی ریاڵ بیتس بە سەرەکی یاری بکات و ماڵئاوایی لە هاندەران بکات، کە بەلای ئەم گۆڵپارێزەوە شتێکی نامۆیە بەمشێوەیە ماڵئاوایی لە هاندەران بکات.


لە کۆتایدا سەرچاوەکە نوسیویەتی" زیدان نەیویستووە ناڤاس لە یانەکە بڕوات و لە ماوەی رابردووش هەریەکە لە دیخیاو کیپاو ئەلیسۆنی لە پێناو ئەو گۆڵپارێزە رەتکردۆتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە ئیدارەی یانەکە داویەتی وئەویش پابەندە پێوەی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure