یەكەمین خانمە بۆكسێنەری ئێران دەبێتە براوەی پاڵەوانیەتی بۆكسێنی فەرەنسا

ناوخۆیی :: 15/04/2019‌ :: 1911‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


 سەدەف خادم یەكەمین كچە  بۆكسێنەری ئێرانیە، لە یارییەکی رەسمیدا سەركەوتن بەرامبەر "ئان شووان " ركابەرە فەرەنسییەكەی، براوەی یەكەمین پێشبەركیێ پاڵەوانیەتی  بۆكسی فەرەنسا دەبێت.
سەدەفی 24 ساڵان رۆژی یەك شەممە 14ی نیسان لە شاری روویانی فەرەنسا، لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی بۆكسێنی فەرەنسا، دا بەسەر ركابەرە فەرەنسیییەكەی " ئان شووان" سەركەوت.
ئەو كچە بۆكسێنەرە ئێرانییە دوای سەركەوتنەكەی لە لێدوانێك بۆ ئینترنەشناڵی فارسی دەڵێت:  ماوەی چوار ساڵە دەستم بەو یارییە كردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی یانەی كچانە لە تاران، بە شێوەی نهێنی مەشق و راهێنانم كردووە.
سەدەف دەشڵێت: وزەی  هەشتا ملیۆن ئێرانی و پاڵپشتییەكانی دایك و باوكی  هۆكاری سەركەوتنەكەی بوون.
سەدەف خادم  لە ساڵی 1995 لە شاری تاران لە دایك بووە و دەرچووی بەشی وەرزشە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure