بەڤیدیۆ:هەوڵی بەرزکردنەوەی ١١٠ کیلۆی دا بەڵام کارەسات روویدا

وەرزشەکانی دیکە :: 15/04/2019‌ :: 1402‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

کچە پاڵەوانی فەرەنسی"گایل کیچانکی، لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسیایی ئەوروپا، توشی روداوێکی مەترسیدار دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵی بەرزکردنەوەی ١١٠ کگم دەدات لە پاڵەوانێتیەکەدا کە لە شاری باتومی جۆرجیا بەڕێوەچوو.
کیچانکی فەرەنسی لە هەوڵدانی چوارەمدا هەوڵی بەرزکردنەوەی ١١٠ کگمی دا، کە لە هەوڵدانەکانی پێشوویدا سەرکەوتوو بوو ،بەڵام لە هەوڵدانی چوارەمدا  قورسایی ١١٠ کگم  دەکەوێت بە سەریداو کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
دواتر ئەم کچە یاریزانە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت  بۆ چارەسەری پزیشکی و  دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، لە دوو شوێندا دەستی شکاوەو دەفەی شانی دەرهاتووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure