بۆ یاری مانچستەریونایتد دوو یاریزانی بەتوانای بەرشەلۆنە هەڕەشەی راگرتنیان لەسەرە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2353‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری سبەی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی مانچستەریونایتد لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە سبەی سێشەممە ئەنجام دەدرێت، هەردو یاریزان، بۆسکێتس و سیمیدۆ هەڕەشەی راگرتنیان لەسەرە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردۆتەوە،هەریەکە لە بۆسکێتس و سیمیدۆ لە یاری گەڕانەوەدا ئەگەر بەرامبەر بە یانەی مانچستەریونایتد کارتێکی زەرد وەربگرن، ئەوا بەشداری یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناکەن ، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە ئەو قۆناغەو بەسەر یانەی مانچستەریونایتد سەربکەوێت.
رۆژی سێشەممە لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت.

یاری چوون لە یاریگای ئۆڵترافۆرد یانەی بەرشەلۆنە توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام یاریەکە بباتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure