ئەفسانەی گۆڵف تایگر ودز نازناوی ١٥ی گراند سلام دەباتەوە

وەرزشەکانی دیکە :: 15/04/2019‌ :: 93‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


ئەفسانەی یاری گۆڵفی ئەمریکی" تایگر ودز، توانی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا،نازناوی"ماسترز ئوگیستا" بباتەوە کە ئەمە نازناوی ١٥ی بوو لە گراند سلاوم  ئەمەش دوای ١١ ساڵ لە چاوەڕوانی.
یاریەکە بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ و باراک ئۆباما ئەنجامدراو  لە ساڵی ٢٠٠٨وە تایگر ودز نەیتوانیوە هیچ پاڵەوانێتیەکی گەورە بباتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لەو ساڵەدا  بووە پاڵەوانی ئەمریکای کراوە.
تایگر ودز" تەنها ٣ نازناوی گەورەی گراند سلامی ماوە تا  ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەی هاونیشتیمانی" جاک نیکولاس بشکێنێت ، کە تا ئێستا ٨١ نازناوی بردۆتەوە.
ودز توانی بە کۆی گشتی 275 (-13)  بە جیاوازی یەک لێدان بەرامبەر بە " داستن جۆنسۆن و کساندر شوفیلی و بروکس کویبا بکەوێت کە  لە پلەی دووەم هاتن بە  276 (-12). خاڵ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure