بزانە سۆڵسکایر چی دەڵێت لەسەر رووبەڕووبونەوەی بەرشەلۆنە

جیهان :: 2 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3253‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت


لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمرۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووەوەو یاری چوونیش لە ١٠-٤-  ٢٠١٩لە یاریگای ئۆڵترافۆرد ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری  وڵڤەرهامپتۆن لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا،من دەبێت بە ڕاشکاوی قسە بکەم ، من لە %٩٩ی راهێنەرەکانی تر جیاوازترم، ئەگەر ئەنجامێکی باش لە یاریگای خۆمان بەدەست بهێنین، ئەوا لە یاری گەڕانەوە هاوشێوەی یاریەکەی پاریس کێشە بۆ رکابەرەکانمان دروست دەکەین.
دەشڵێت:"ئێمە رووبەڕووبونەوەی ئەم جۆرە یاریانەمان دەوێت، بەرامبەر بە گەورەترین یانەی جیهان و یانە گەورەکانی جیهان، دوای ئەوەی دوو یاری کۆتایمان لە سالانی ٢٠٠٩ و ٢٠١١ و یاری قۆناغی پێش کۆتایی  بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجام دا کە سکۆڵز گۆڵی بردنەوەی کرد،ئەمە ئەو یاریەیە کە هاندەران و یانەکە دەیانەوێت.
لە کۆتایدا دەڵێت:"چەندین نامەم لە هاوڕێکانمەوە پێگەیشتووەو دەڵێن ئەمە ئەو ساڵەیە کە تۆ تێیدا بەهۆی ژمارە ٢٠وە سەردەکەویت کە تۆ ئەو ژمارەیەت دەوێت و دوای ٢٠ ساڵیش لە ئەنجامدانی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر بە بایرن میونخ جارێکی تر سەردانی یاریگای کامپ نۆ دەکەیتەوە، کە ئەم یاریگایە شەوێکم تێدا بەسەربردووە کە دیارترین شەوەکانە بە نسبەت من و یانەکەم هەرگیز لەبیر ناکرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure