یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە کڕینی هازارد هێناوە

جیهان :: 2 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6317‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێگەی زە سەنی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە هێنانی ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هێناوەو  هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.
بە پێی هەواڵەکەی سەن، ئەو یاریزانە   لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ رێکەوتووەو چاوەڕوان دەکرێت هێنانی لەم رۆژانە رابگەیەنرێت.
هازارد یەکێکە لەو یاریزانانەی کە داواکاری زیدانەو پێش ئەوەی ئەم راهێنەرە بگەڕێتەوە، یەکێک لە مەرجەکانی کڕینی ئەم ئەستێرە بەلجیکیەی یانەی چێڵسی بووە.

هەروەها پێگەی دیفینسا سەنتراڵی ئیسپانیاش کە زۆر نزیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید،بڵاوی کردۆتەوە دوای هێنانی میلیتاو، هازارد دەبێتە دووەم یاریزان پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکاتو دوای هازاردیش ریاڵ مەدرید لە هاویندا کێبڕکێی کڕینی مباپی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure