لیڤاندۆڤسکی ئاشکرای کرد رامۆس و رۆناڵدۆ چییان پێ وتووە

جیهان :: 2 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3619‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی نهێنیەک ئاشکرا دەکات ورایدەگەیەنێت رۆناڵدۆ و رامۆس داوایان لێکردووە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.
لیڤاندۆڤسکی دەڵێت:" پێش دوو ساڵ هەریەکە لە رامۆس و رۆناڵدۆ داوایان لێکردم پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید بکەو پێیان وتم یاری لە پێناو ئێمە بکە، ئەگەر یاری بە ئاستێکی بەرزەوە بکەیت هەموان داوا دەکەن یاری لە پێناو یانەکەی بکەیت.
دەشڵێت:'خۆشحاڵم لە یانەی بایرن میونخ، من یاری لە پێناو  یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەکەم،من دڵخۆشم لێرەم.

لە ماوەی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید چەندجارێک هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی پۆلەندی دا بەڵام یانەی بایرن میونخ رەتیکردەوە دەستبەرداری ببێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure