بەڤیدیۆ:چێڵسی وناپۆلی و ڤالنسیا گەیشتنە چارەکی کۆتایی

جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 300‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یۆرۆپالیگ، یانەکانی چێڵسی و ناپۆلی و ڤالنسیای ئیسپانی سەرکەوتنیان بۆ چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریدا یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٥-٠ لێ بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاریەکە ٨-٠ بردنەوە تۆمار بکات و پلیتێکی چارەکی کۆتایی ببڕێت.
گۆڵەکانیش جیرۆ سێ گۆڵ و ئەلۆنسۆ و ئۆدۆی دوو گۆڵەکەی تریان کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا سەرەڕای ئەوەی ٣-١ بە یانەی سالزۆبرگی نەمسایی دۆڕا، بەڵام بە سوود وەرگرتن لەئەنجامی یاری چوون توانی بگاتە قۆناغی داهاتوو بە کۆی هەردو یاریەکە ٤-٣.

لە سێیەم یاریدا یانەی ڤالنسیا لە خولەکی ٩٣ توانی لەسەر حسابی کراسنۆدەری روسی بگاتە چارەکی کۆتایی، دوای ئەوەی یاریەکە ١-١ کۆتایی هات.
لە یاری چون ڤالنسیا ٢-١ براوەبوو، لە یاری گەڕانەوەدا ١-١ یەکسانبوو، بە ئەنجامی هەردوو یاریەکە توانی ٣-٢ بردنەوە تۆماربکات.
گۆڵی کراسنۆدر ' سولیمانۆڤ لە خولەکی ٨٥ تۆماری کردو گۆڵی ڤالنسیاش گۆیدس لە خولەکی ٩٣ یەکسانی کردەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure